سەرۆكوەزیرانی هیندستان قاتەكەی بە پارەیەكی خەیاڵی دەفرۆشێت
رووداو - RT
ناریندرا مۆدی، سەرۆكوەزیرانی هیندستان ئەو چاكەتەی فرۆشت، كە بەهۆیەوە رەخنەیەكی زۆری لێگیرا، چونكە بە زێڕ لەسەری نەخشێندراوە و ناوی خۆیشی لەسەر نووسراوە.
لە ماوەی 3 رۆژدا زیادكردن بۆ ئەو چاكەتە و 400 كاڵا، کە لەو کاتەی لە ساڵی 2014ـەوە بە دیاری بۆ مۆدی هاتبوونبوون، چاكەتەكە بە 43 ملیۆن روپییە (691) هەزار دۆلار فرۆشرا.
زیادكردنەكە لە شارۆچكەی سورات، كە شوێنی لەدایكبوونی مودییە و سەنتەری بڕین و چاككردنی ئەڵماسە، ئەنجامدرا و بڕیاریشە پارەكە بۆ كاری خێرخوازی بەكاربهێندرێت و بەهۆیەوە رووباری گانگای پێ پاكبكرێتەوە، كە بە پیرۆزترین رووباری جیهان دادەندرێت لای هیندۆسەکان، کە لە کەنارەکانیدا حەج دەکەن و خۆڵەمێشی مردووەکانیانی دەخەنە ناو و ئاوی رووبارەکە بۆ خواردنەوەش بەکاردێت.
مۆدی رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆر بووەوە لەلایەن خەڵكی وڵاتەكەی، بەهۆی ئەوەی لە كاتێكدا پێشوازی لە باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد، ئەم قاتەی لەبەركردبوو و خەڵكیش بەهۆیەوە دەیانگوت " سەرۆكوەزیران هەست بە خەڵكی وڵاتەكەی ناكات و نازانێت چەند هەژار لەنێو شەقامەكانی وڵاتەكەی هەن".
تەلەفزیۆنی INDTV رایگەیاندووە، كە نرخی راستەقینەی چاكەتەكە ملیۆنێك روپیەیە و بازرگانێك بە ناوی لالجیهای باتل لە شارۆچكەی سورات بەو نرخە خەیاڵییە، كڕیویەتی.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە زاری باتلەوە رایانگەیاندووە:"ئەم چاكەت و پانتۆڵە لە ئۆفیسەكەمان هەڵدەگرین بۆ ئەوەی هەركاتێك بینیمان بیرمانبخاتەوە، ئێمە بەشێكبووین لە كارێكی خێرخوازی گەورە".