جەژنی نەورۆز لە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا پیرۆز کرا
رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری دیپلۆماتانی فەرەنسا، جەژنی نەورۆز لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە پیرۆز کرا.
لە رێوڕەسمەکەدا کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا رێکخستبوو، لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە جەژنی نەورۆز بە بەشداری دیپلۆمات، هاونیشتمانییان و دۆستانی کورد پیرۆز کرا.
لە رێوڕەسمەکەدا کە ئاڵای کوردستان دانرابوو، زۆرینەی هاونیشتمانییان بە جلوبەرگی کوردییەوە ئاهەنگیان گێڕا.
رێوڕەسمەکە بە گوتنەوەی گۆرانی شاد و هەڵپەڕکێی گرووپێکی تایبەت و بەشێکی بەشداران کۆتایی هات.
لە ئاهەنگێکی هاوشێوەدا، هەفتەی رابردوو بە بەشداریی ژمارەیەک وەزیر، پەرلەمانتار و سیاسەتڤانی دانیمارک و کوردی نیشتەجێی وڵاتەکە، جەژنی نەورۆز لەنێو پەرلەمانی دانیمارک پیرۆز کرا.
کوڕ و کچانی کورد لەنێو باڵەخانەی سیناتی فەرەنسا بە جلی رەسەنی کوردییەوە هەڵپەڕکێ دەکەن
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 21, 2026
ئاهەنگەکە لەلایەن نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابوو pic.twitter.com/MTMS6DQG1k