ئەوانەی بەنیازی چوونە ئەورووپان بۆ سەیری یارییەکانی یۆرۆ دەبێت بەڵگەنامەی یاساییان پێبێت

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەگەر بەنیازیت بۆ سەیرکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2024 بچیتە ئەورووپا، دەبێت ئاگات لەوە بێت کە پێش ئەوەی بلیتی یارییەکان بکڕیت، دەبێت بەڵگەنامەی یاسایی و تەواوەتی لەگەڵ خۆت ببەیت.
 
بۆ نموونە، ئەگەر لە بەلجیکا دەژیت و ناسنامەکەت بەسەرچووە یان مافی مانەوەت نییە، دەبێت بزانی لەسەر سنوورەکان کۆنترۆڵ دانراون و ناتوانیت وەکو دۆخی ئاسایی بچیتە نێو ئەڵمانیاوە.
 
22 هەزار پۆلیسی ئەڵمانی لەمڕۆژانەدا لەسەر سنوورەکانن و کۆنترۆڵ دادەنێن. تاوەکو ئێستاش 1400 کەس بەهۆی تەواونەبوونی بەڵگەنامەکانیان لەسەر سنوورەکان گێڕدراونەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 173 کەسی دیکەش دەرکراوە.
 
کۆنترۆڵەکانی سەر سنوور ئۆتۆمبێلەکانیش دەپشکنن و ژمارەیەک هاووڵاتیی سلۆڤینیایان دەستگیر کردووە، کە مادەی هۆشبەریان پێبووە.