رۆژی جیهانیی ئاشتی چی دەگەیێنێ ؟

رووداو- هەولێر

رۆژی ئاشتی جیهانی، بۆنەیەکی نێودەوڵەتی هاوبەشە، بەمەبەستی زیندووکردنەوە و بەرزڕاگرتنی گیانی ئاشتی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و رۆشنبیری ئاشتی و دیموکراسییە بە رێگایەکی لۆژیکی و گونجاو.

پێشتر 1ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک، یادی رۆژی ئاشتی جیهانی دەکرایەوە، ئەو رێککەوتە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی دووەمی جیهانی، لە 1ی ئەیلوولی ساڵی 1939.

دواتر لە ساڵی 1981 کۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیاری ژمارە 67/36 رۆژی ئاشتی جیهانی دیاریکرد کە  سێیەمین سێشەممەی مانگی ئەیلوولی هەموو ساڵێک بوو، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی کردنەوەی دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەشێوەی فەرمی بۆ یەکەمجار لە ئەیلوولی 1982 یادی رۆژی ئاشتی جیهانی کرایەوە.

بەڵام لە ساڵی 2001 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ بە بڕیاری ژمارە 282/55، رێککەوتنی 21 ی ئەیلوولی هەموو ساڵێکی بە فەرمی دیاریکرد کە تێیدا یادی رۆژی ئاشتی جیهانی بکرێتەوە،  بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕ و تووندوتیژی وەستانی شەڕ.

لەو بۆنەیەدا نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەموو گەل و میللەتان دەکات، پابەندی ئاگربڕ بن لەو رۆژەدا،  گرنگی دەدرێت بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری ئاشتی و هۆشیاری زیاتر لەبارەی پرسەکانی تایبە بە ئاشتییەوە.

یەکێکە لە ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان وەک لە دیباجەی گەڵاڵەی رێکخراوەکە ئاماژەی بۆکراوە "رێگریکردنە لە هەڵگیرسانی ململانێی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنییەتی بە رێگەی ئاشتیانە، کاریش دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری ئاشتی لە جیهاندا".