تره‌مپ: 5000 سه‌رباز بۆ پۆڵه‌ندا ده‌نێرین
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، بڕیاریداوه پێنج هەزار سه‌رباز ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بکات؛ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت که پێشتر واشنتن بڵاویکردبووه‌وه پلانی ره‌وانه‌کردنی هێزی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه تاوه‌کو گوشار بخاته سه‌ر ئه‌ورووپا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌رگری له خۆیان بکه‌ن.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 21ی ئایاری 2026، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی "تروس سۆشیاڵ" نووسی: "خۆشحاڵم به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان پێنج هەزار سه‌رباز ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌کات." سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌کانی له‌گه‌ڵ کارۆڵ ناڤرۆکی، سه‌رۆککۆماری پۆڵه‌ندا گه‌ڕانده‌وه و گوتی، شانازی ده‌کات که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی رابردوودا پشتیوانیی لێکردووه.
ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپ وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک ده‌بینرێن بۆ ئه‌و هێزانه‌ی چه‌ند رۆژێک بوو چاره‌نووسیان نادیار بوو. هه‌فته‌ی رابردوو، به‌رپرسانی ئه‌مریکا رایانگه‌یاندبوو که پلانی ره‌وانه‌کردنی چوار هەزار سه‌رباز بۆ پۆڵه‌ندا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ک سزایه‌ک بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی ناتۆ که هاوکاریی واشنتنیان نه‌کردووه له جه‌نگی دژی ئێران‌دا.
به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه، جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ئه‌و پلانه ته‌نیا دواخراوه و پلانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان نییه. ڤانس ئاماژەی بەوە کرد، ده‌بێت ئه‌ورووپا له‌سه‌ر "پێیه‌کانی خۆی بووه‌ستێت" و تره‌مپیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ورووپییه‌کان پشکی زیاتری تێچووی به‌رگری بگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا وادیار بوو بڕیاری سزادانی ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی داوه که پشتیوانیی جه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان نه‌کردووه یان به‌شدارییان له هێزی پاراستنی ته‌نگه‌ی هورمزدا نه‌کردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، پێنتاگۆن له سه‌ره‌تای مانگی ئایاردا رایگه‌یاند، واشنتن پێنج هەزار سه‌رباز
له ئه‌ڵمانیا ده‌کشێنێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی کشانه‌وه له ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه هات، فریدریش مێرتس، راوێژکاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئێرانییه‌کان له دانوستاندنه‌کاندا ئه‌مریکایان "شه‌رمه‌زار" کردووه. ئێستا تره‌مپ به ره‌وانه‌کردنی ئه‌و هێزانه بۆ پۆڵه‌ندا، په‌یامێکی روون بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌نێرێت که ئاستی هاوکارییه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا به‌نده به ئاستی دڵسۆزی و پشتیوانیی وڵاته‌کان بۆ سیاسەته‌کانی کۆشکی سپی.
پۆڵەندا یەکێکە لە 32 ئەندامەکەی هاوپەیمانی ناتۆ کە جگە لە ئەمریکا و کەنەدا هەموویان ئەورووپین.