بەتۆمەتی دزینی 2 هەزار ستیان دەستگیرکرا
رووداو- دەیلی ستار
پیاوێکی چینی کە بە تانگۆ ناسراوە، دانیشتووی شارۆچکەی یۆلینە لە پارێزگای گوانگیشی، ئەو خولیایەکی سەیری هەبووە بۆ دزینی ستیانی ژنان و زیاتر لەساڵێک سەرقاڵی ئەو کارە بووە.
تانگۆ ستیانەکان لە سەقف سانەوی خانووەکەی دەشارێتەوە و بەهۆی گرانی کێشی ئەو ستیانانە سەقف سانەوییەکە دادەڕوخێت و ئاشکرادەبێت، دوای گەیشتنی پۆلیس سەرجەم جۆری ستیانەکان لە هۆڵی باڵەخانەکەدا پێشاندەدەن.
تانگۆ ستیانی 750 ماڵە دراوسێکانی دزیون، ئەو ماوەی ساڵێک سەرقاڵی ئەو کارەبووە و سەرەتا ستیانی سەربانەکانی دزیون و دواتر دەرگای ماڵانیشی کردووەتەوە.
تانگۆ بە پۆلیسی راگەیاندووە کە ئەو هەر لە منداڵییەوە گرفتێکی دەروونی هەیە و ئاگای لەخۆی نەبووە لەبەرچی ئەو هەموو ستیانەی دزیون، پۆلیسی شارۆچکەی یۆلینیش دەڵێت ''تانگۆ زیاتر لە دوو هەزار ستیانی لە خانووەکەی شاردوونەتەوە، بەهۆی زۆری کێشیشیانەوە ئەو ستیانانە کەوتوون''.