وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانێکی فەرمیی دوو رۆژەیدا بۆ لەندەن، لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی کۆبووەوە و رێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد.
رۆژی پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری لەندەن لەگەڵ ئێڤێت کووپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیی دوو رۆژەی هاکان فیداندایە بۆ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو وڵات رێککەوتننامەیەکیان بۆ هاوبەشیی ستراتیژی لە نێوان تورکیا و بەریتانیادا واژۆ کرد.