لە کەناردەریایەکی ئوسترالیا سەگێک گاز لە سمتی ژنێک دەگرێت


رووداو دیجیتاڵ

ژنێک لە دوورگەی فرەیزەر لە ئوسترالیا راکشابوو و سەگێک رۆیشت و گازی لە سمتی گرت. ژنەکە لەو کاتەدا لە کەنار دەریا بوو و خۆی دابووە بەر تیشکی خۆر.
 
ڤیدیۆکە لەلایەن وەزارەتی ژینگە و زانستی ئوسترالیاوە بڵاوکراوەتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە رووداوی هاوشێوە لە کەناردەریاکان.
 
بە گوێرەی ئەو وەزارەتە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا رووداوێکی دیکەی هاوشێوە لە کەناردەریایەکی ئوسترالیا روویداوە کە سەگێک گازی لە شانی منداڵێک گرتووە و بردوویەتییە نێو ئاوەکە و خەریکبووە نوقمی بکات، بەڵام رزگارکراوە.
 
منداڵەکە بەهۆی گازگرتنەکەوە برینێکی قووڵی لەسەر دروستببوو.