ترەمپ دەڵێت ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران "لە واری جێبەجێکردندایە"
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران "ئێستا لە واری جێبەجێکردندایە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "ئێستا ئاگربەست لە واری جێبەجێکردندایە. تکایە پێشێلی نەکەن."
پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو کە ئێران و ئیسرائیل رێککەوتوون قۆناخ بە قۆناخ شەڕ بوەستێنن.
هەروەها باسی لەوە کردبوو، سەرەتا ئێران هەموو هێرشەکانی دەوەستێنێت و 12 کاژێر دواتر ئیسرائیلیش هەمان شت دەکات.