فڕۆکەیەکی دیکە بە 116 سەرنشینەوە دیار نامێنێ

رووداو- ئاژانسەکان

فڕۆکەیەکی جەزائیر بە 110 سەرنشین و 6 کارمەندەوە پەیوەندی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەیدا دەپچرێت و دیار نامێنێت.

هێڵی ئاسمانی نیشتمانی جەزائیر رایگەیاند، کە پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکەیەکی مەدەنی هێڵەکەیان لە جۆری MD- 83  هێڵی Flight AH5017 پچراوە و تاوەکو ئێستا نازانن چی بەسەرهاتووە.

فڕۆکەکە لە ئۆواگادۆگۆی پایتەختی بۆرکینافاسۆوە بە 116 کەسەوە بۆ جەزائیر گەشتی کردووە، بەڵام  پاش نزیکەی کاژێرێك لە فڕین، پەیوەندی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی وڵاتەکەیدا نەماوە.
 
فڕۆکەکە لە کاژێر 01:17 بەکاتی بۆرکینافاسۆ بەرێکەوتووە و بریاربووە کاژێر 05:10 بگاتە جەزائیر، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە و ئەو وڵاتەش مەترسی لەناوچونی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە.