لە 12 شاری ئەورووپا لانیکەم 2300 کەس بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە
رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، ساڵانە لە سەرانسەری جیهان، 489 هەزار کەس بە هۆی گەرماوە گیان لەدەست دەدەن.
ئەم ساڵ هیچ ئامارێکی فەرمی نییە کە پێشانی بدات لە سەرانسەری جیهان چەند کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام وڵاتان تاک تاک ئاماری ئەم وەرزەی گەرمایان خستووەتە روو کە بەم شێوەیە:
لە ئەورووپا، نزیکەی دوو هەزار و 300 کەس و لە هیندستانیش 455 کەس لە گەرما گیانیان لەدەستداوە.
مردن بەۆکاری گەرما و بەگوێرەی وڵاتان لە 2025 بەمشێوەیەیە:
ئیتاڵیا: 481
ئیسپانیا: 394
فەرەنسا: 235
بەریتانیا: 570
یۆنان: 96
هەنگاریا: 47
کرواتیا: 31
ئەڵمانیا: 21
پۆرتوگال: 21
هیندستان: 455