لیستی 10 سەلامەتترین هێڵی ئاسمانی بڵاوکرایەوە؛ 4ـیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن

رووداو دیجیتاڵ 

هێڵی ئاسمانی نیوزلاند بە سەلامەتترین هێڵی ئاسمانی بۆ ساڵی 2025 دیاریکرا و لەنێو 10 سەلامەتترین هێڵەکانی جیهانیشدا چواریان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستن. 
 
ماڵپەڕی (ئێیەر لاین رەیتینگ)ـی نێودەوڵەتی، لیستی سەلامەتترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان کە هەموو خمەتگوزارییەکان پێشکێش دەکەن بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە.
 
هێڵی ئاسمانی ئێیەر نیوزلاند بە سەلامەتترین هێڵی ئاسمانی دیاریکرا. دوای ئەو کۆونتسی ئوسترالی بە دووەم و هەریەک لە هێڵەکانی کاسەی پیسفک، قەتەر ئێروەیس و ئیمارات بە سێیەم سەلامەتترین هێڵ دیاریکران. 
 
بڵاوکردنەوەی لیستەکە لەکاتێکدایە پار نزیکەی چوار ملیار و 100 ملیۆن گەشت بە فرۆکە کراون. ئەمە 10٪ زیاتر بوو لە پێرار. 
 
لیستی 10 سەلامەتترین هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025: 
 
1- ئێیەر نیوزلاند- نیوزلاند 
2- کۆونتس- ئوسترالیا 
3- کاسەی پیسفک- هۆنگکۆنگ، قەتەر ئێروەیس- قەتەر و ئیماراتس- ئیمارات
4-  ڤێرجن ئوسترالیا- ئوسترالیا
5- ئیتحاد ئێیروەیس- ئیمارات 
6- ئانا- ژاپۆن 
7- ئیڤا ئێیەر- تایوان 
8- کۆریان ئێیەر- کۆریای باشوور 
9- ئەلاسکا ئێیەرلاینس- ئەمریکا 
10- تورکش ئێیەرلاینس- تورکیا 
 
ماڵپەڕەکە لیستی ناوی ئەو هێڵە ئاسمانییانەشی بڵاوکردەوە کە سەلامەتترینن و بە هێڵی هەرزان ناودەبرێن. 
 
10 سەلامەترین هێڵی ئاسمانی لەنێو لیستی هێڵە هەرزانەکان:
 
1- هۆنگکۆنگ ئێکسپرێس- هۆنگکۆنگ 
2- جێتستار گرووپ- ئوسترالیا 
3- راینئێیەر- ئێرلەندا
4- ئیزیجێت- بەریتانیا
5- فرۆنتایەر ئێیەرلاینس- ئەمریکا 
6- ئێیەرئەیژیا- مالیزیا 
7- ویز ئێیەر- هەنگاریا 
8- ڤیتجێت ئێیەر- ڤێتنام 
9- ساوزوێست ئێیەرلاینس- ئەمریکا 
10- ڤۆلاریس- مەکسیک