نیپاڵ.. بەڕێوەبەرێکی گووگڵ لە بومەلەرزەکەدا گیانی لەدەستدا
رووداو - ئاژانسەکان
دان فرایدنبێرگ، یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی کۆمپانیای گوگڵ لەنێو ئەو کەسانەدایە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی نیپاڵ گیانیان لەدەستدا.
گووگڵ گیانلەدەستدانی فرایدنبێرگی پشتڕاستکردووەتەوە کە وەک بەڕێوەبەری تایبەتمەندییەکان لە کۆمپانیاکە کاری کردووە و لە گەشتێكدابوو بۆ نیپاڵ و هەوڵیداوە بەسەر لوتکەی ئەڤرێست بکەوێت، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە بەفری چیاکە داڕماوە و فرایدنبێرگ، گیانی لەدەستداوە.
هاوکات سۆفیا بوش، هاوڕێی ئەو بەڕێوەبەرەی گووگڵ کە لەدوا وێنەدا پێکەوە دەردەکەون، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گیانلەدەستدانی فرایدنبێرگ-ی راگەیاندووە و دەڵێت "یەکێک لە بەخشندەترین هاوڕێم لەدەستدا" .
رۆژی شەممە 25ی نیسان بوومەلەرزەکەیەک بەگوڕی 7.8 بە پلەی رێختەر نیپاڵی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 1805 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیکەش برینداربوون.