ترەمپ: رێککەوتنی بازرگانی بۆ راگرتنی گرژی نێوان وڵاتان بەکاردەهێنم
رووداو دیجیتاڵ
ترەمپ قسەی لەبارەی رێککەوتنی بازرگانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان کرد و رایگەیاند، "رێککەوتنی بازرگانی بۆ کەمکردنەوەی گرژیی نێوان وڵاتان بەکاردەهێنم". گوتیشی، "بە سەرکردەکانی کەمبۆدیا و تایلاندم گوت، جەنگ رانەگرن، رێککەوتنی بازرگانی ناکەین".
رۆژی 24ی تەممووزی ئەم ساڵ، بە گوێرەی میدیای بەریتانیا، سەرەتا هێزی تایلاند دەستی بە هێرشکردنە سەر کەمبۆدیا کرد و دواتر ئەویش وەڵامی دایەوە.
ئەمڕۆش، جەنگەکە بەردەوام بوو هەرچەندە بڕیارە لەم چەند رۆژەدا بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ گفتوگۆی ئاگربەست کۆببنەوە.
ئەم ساڵ ئەمریکا نێوەندگیری بۆ کۆتاییهێنان بە ژمارەیەک جەنگ کردووە و سەرکەوتوو بووە تێیاندا، دیارترینیان جەنگی هیندستان و پاکستان لەلایەک و ئیسرائیل و ئێران لە لایەکی دیکە بووە.