بایدن لەبارەی وێنەکەی ترەمپ: کەسێکی قۆزە


رووداو دیجیتاڵ

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی وێنەی کاتی راگرتنی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن پۆلیسەوە بە پێکەنینەوە دەڵێت، "کەسێکی قۆزە."
 
ترەمپ رۆژی پێنجشەممە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2020 لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی جۆرجیاوە راگیرا و وەکو تۆمەتبار وێنەی گیرا، دواتر بە کەفالەتی 200 هەزار دۆلار ئازادکرا. 
 
ترەمپ بووە یەکەمین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا وەکو تۆمەتبار وێنەی بگیرێت کە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەدا دەنگیدایەوە. 
 
رۆژی شەممە لە کالیفۆرنیا، رۆژنامەڤانان پرسیاریان لە بایدن کرد کە چ قسەیەکی لەسەر وێنەکەی ترەمپ هەیە؟ سەرۆکی ئەمریکا بە پێکەنینەوە گوتی، "لە تەلەڤزیۆن بینیم، کەسێکی قۆزە، کەسێکی سەرسوڕهێنەرە."