سەرۆکوەزیرانی سڕبیا دەستی لەکارکێشایەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای نزیکەی سێ مانگ لە خۆپێشاندانی هاووڵاتییانی سڕبیا بەهۆی گەندەڵی و خراپی پڕۆژەکانەوە، سەرۆکوەزیرانی سڕبیا دەستی لەکارکێشایەوە. 
 
رۆژی سێشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2025) میلۆس ڤوچیڤیچ، سەرۆکوەزیرانی سڕبیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە بلگرادی پایتەختی وڵاتەکەیەوە گوتی "بڕیارە نەگۆڕەکەم ئەوەیە؛ دەست لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی بکێشمەوە". 
 
دەشڵێت، "ئەم بەیانییە کۆبوونەوەیەکی دوورودرێژم لەگەڵ سەرۆکی سڕبیا (ئەلیکساندەر ڤوچیچ) کرد و باسی ئەمەمان کرد. باسی هەموو شتێکمان کرد و تێبینییەکانی قبووڵکردم." 
 
ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیران دوای ئەوە بوو؛ تشرینی دووەمی پار سڕبییەکان دەستیان بە خۆپێشاندان کرد دژی گەندەڵی و خراپیی پڕۆژەکان لە وڵاتەکەیان دا، ئەمە دوای ئەوە لە هەمان مانگدا لە رووداوێکی هاتووچۆ 15 کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
ڤوچیڤیچ گوتی، "بۆ ئەوەی دوورکەوینەوە لە ئاڵۆزکردنی زیاتری شتەکان و لەپێناو زیادنەبوونی گرژییەکان لە وڵاتدا، ئەم بڕیارەم دا." 
 
سەرۆکوەزیرانی سڕبیار تەنیا ساڵێک بوو پۆستەکەی وەرگرتبوو. پێشتر و لە ساڵانی 2012 بۆ 2022 ڤوچیڤیچ سەرۆکشارەوانیی شاری نۆڤی ساد بوو.