سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پشتڕاستی دەکاتەوە کە وڵاتەکەی لە هێرشکردنە سەر ئێران بەشداربووە
رووداو دیجیتاڵ
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی شەممە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی "ئەمڕۆ لە ئاسمان بوون وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی بەرگریی هاوبەش لە ناوچەکە" لە دژی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنیان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی، ئەوە "بۆ پاراستنی گەلەکەمان، بەرژەوەندییەکانمان و هاوپەیمانەکانمان"ـە.
لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی تاران، ستارمەر لە گوتارێکی کورتی تەلەڤزیۆنیدا گوتی ئەم کارە "لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیدا دەگونجێت."
ئەم قسانەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ وەزیرە باڵاکان و بەرپرسانی وڵاتەکەی ئەنجامدا سەبارەت بە پەرەسەندنی ململانێکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.