نوێنەری پاکستان لە UN بۆ رووداو: دانوستاندنەکانی ئاشتی بەردەوامن

 
رووداو دیجیتاڵ

عاسم ئیفتخار ئەحمەد، نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامن و وڵاتەکەی لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە پەیوەندیدایە.
 
نوێنەری پاکستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی بۆچی تاوەکو ئێستا گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئیسلامئاباد نەکراون و ئایا هیچ پێشهاتێکی نوێ هەیە، گوتی: "دانوستاندنەکان بەردەوامن. گفتوگۆ لە ئارادان و پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا هەیە."
 
سەبارەت بەوەی کەی ئەنجامی دانوستاندنەکان و گۆڕانکارییەکان دەردەکەون، عاسم ئیفتخار ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد: "هەر کاتێک پێشهاتێکی نوێ هەبێت، رادەگەیێندرێت."
 
ئەم لێدوانەی باڵیۆزی پاکستان لە کاتێکدایە، ئیسلامئاباد وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لەنێوان تاران و واشنتن کاردەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە 28ـی شوبات لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران هەڵگیرسان. 
 
دەقی پرسیار و وەڵامی رووداو لەگەڵ عاسم ئیفتخار ئەحمەد:
 
رووداو: ئایا هیچ پێشهاتێکی نوێ لەبارەی دانوستاندنەکانی ئاشتییەوە هەیە؟ بۆچی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانی ئیسلامئاباد نەکرا؟
 
عاسم ئیفتخار ئەحمەد: دانوستاندنەکان بەردەوامن. گفتوگۆکان لە ئارادان و پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا هەیە. بۆیە هەر کاتێک پێشهاتێکی نوێ هەبێت، رادەگەیێندرێت.