فۆربس: 3,428 ملیاردێر لە جیهاندا هەن
رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی ملیاردێرەکانی سەر زەوی بەردەوام لە زیادبووندایە. بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی فۆربسی ئەمریکی، سێ هەزار و 428 ملیاردێر لە 80 وڵاتی جیهاندا هەن. 51%یان لە ئەمریکا، چین و هیندستانن.
هیچ نەتەوەیەک هێندەی ئەمریکا شانازی بە ملیاردێرەکانییەوە ناکات، کە 989 ملیاردێری هەیە و سامانەکەیان دەگاتە 8.4 تریلیۆن دۆلار. ئێستا 106 ملیاردێری زیاتر لە ئەمریکا دەژین بەراورد بە پار. ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین کەسی جیهانیش لەو وڵاتەدا دەژیت.
چین بە 539 ملیاردێر کە کۆی سامانیان 2.2 تریلیۆن دۆلارە، لە پلەی دووەمدایە. ئەو وڵاتە لە ساڵی 2024دا 295 ملیاردێری هەیە، سەرمایەدارەکان سوودمەند بوونە لە گەشەسەندنی ژیریی دەستکرد و کەرتی کاڵا بەکاربەرەکان. وەک گرووپێک، ملیاردێرە چینییەکان 500 ملیار دۆلار دەوڵەمەندتر بوون بەراورد بە ساڵێک لەمەوبەر.
دەوڵەمەندترین کەسی چین ژانگ ییمینگە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای بایت دانسە کە خاوەنی تیکتۆکە.
هیندستان، کە پڕدانیشتووترین وڵاتی سەر زەوییە، وەک سێیەم وڵات ماوەتەوە کە زۆرترین ملیاردێری تێدایە. کۆی گشتی 229 هیندی، بە سامانی یەک تریلیۆن دۆلار، لە لیستی ئەمساڵدان، کە بەراورد بە 941 ملیار دۆلاری ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە. ئەڵمانیا بە 212 ملیاردێر و رووسیا بە 147 ملیاردێر، پێنجەمە.
نۆ لەو وڵات و ناوچەیانەی ساڵی رابردوو لە ناو 10 وڵاتە یەکەمەکە بوون بۆ هاووڵاتییە ملیاردێرەکان، ئەمساڵیش هەر لە ناو 10 یەکەمەکەدان. شانشینی یەکگرتو لە پلەی 10یەمەوە بۆ 12یەم دابەزیوە و پێگەی ژمارە 10ی بۆ تایوان چۆڵ کردووە.
پاکستان بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە ناو لیستەکە، ئەوەش بە هۆی ساڵح ئاسیف، کە خاوەنی (1.3ملیار دۆلارە)، کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئامرازی دەستکاریکردنی کۆدی ژیریی دەستکردی (Cursor)ـە و بنکەکەی لە کالیفۆرنیایە.
ئەو وڵات و ناوچانەی زۆرترین دەوڵەمەندیان تێدایە
ئەمریکا (981 ملیاردێر)
چین (539 ملیاردێر)
هیندستان (229 ملیاردێر)
ئەڵمانیا (212 ملیاردێر)
رووسیا (147 ملیاردێر)
ئیتاڵیا (99 ملیاردێر)
کەنەدا (82 ملیاردێر)
هۆنگ کۆنگ (71 ملیاردێر)
بەڕازیل (70 ملیاردێر)
تایوان (66 ملیاردێر)