ئیسماعیل بێشكچی رۆڵی رووداو ده‌رباره‌ی گشتپرسی به‌رزدەنرخێنێت
رووداو - دۆسلدۆرف
نووسه‌ر و کۆمەڵناسی ناسراوی توركیا و دۆستی كورد پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی، له شاری دۆسلدۆرف له ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی ئۆفیسی تۆڕی میدیایی رووداوی كرد.
ئەمڕۆ (دووشەممە 28-8-2017) پڕۆفیسۆر ئیسماعیل بێشكچی سەردانی ئۆفیسی رووداوی کرد لە دۆسلدۆرف، ستافی رووداو هه‌ندێك لایه‌نی كاره‌كه‌یان له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به بێشكچی ناساند.
بێشكچی رۆڵی رووداوی له وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی گشتپرسی و پرسه چارەنووسسازه‌كان به‌رز نرخاند و دڵخۆشی خۆی به فێستیڤاڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له شاری كۆڵن، كه له 26ی ئاب بەڕێوەچوو، ده‌ربڕی.