پێنتاگۆن: تێچووی جەنگی ئێران تاوەکو ئێستا 25 ملیار دۆلارە
رووداو دیجیتاڵ
یاریدەدەری وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، تێچووی جەنگی ئەمریکا دژی ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێستا، گەیشتووەتە 25 ملیار دۆلار.پێ
جولس هێرست، یاریدەدەری پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا بە یاسادانەرانی وڵاتەکەی گوت: "ئێمە نزیکەی 25 ملیار دۆلارمان بۆ ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا خەرج کردووە، کە زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش بۆ کڕینی تەقەمەنی و چەک بووە."
دواتر پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە هەمان دانیشتنی کۆنگرێسدا رایگەیاند، خەمڵاندنی تێچووەکە تاوەکو ئێستا کەمترە لە 25 ملیار دۆلار.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا وەڵامی ئەو پرسیارانەی دایەوە کە رەخنەیان لە تێچووی جەنگەکە هەبوو و گوتی: "ئەو پرسیارەی من لەم لیژنەیە دەیکەم ئەوەیە؛ رێگری لەوەی ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، شایەنی چەندە؟"
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتی رابردوو هێرشێکی ئاسمانیی فراوانیان دژی ئێران دەستپێکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو ئاگربەستەی کە بڕیار بوو تەنیا دوو هەفتە بخایەنێت و بووە هۆی راوەستانی شەڕ، بۆ ماوەیەکی نادیار درێژکردەوە؛ بەڵام ململانێکان و لێکەوتە ئابوورییە فراوانەکانی جەنگەکە هێشتا بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.