وەزارەتی دەرەوەی سوێد بۆ رووداو: کارمەندانی باڵیۆزخانەکەمان لە شوێنێکی سەلامەتن
زنار شینۆ و بژار زوبێر
رووداو - برۆکسل
وەزارەتی دەرەوەی سوێد رایگەیاند، "ئاگاداری دۆخی" باڵیۆزخانەکەیانن لە بەغدا و کارمەندەکانیان لە "شوێنێکی سەلامەتن."
وەکو ناڕازیبوونێک دژی سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکی عێراقییەوە لە سوێد، رۆژی پێنجشەممە 29-06-2023 لەبەردەم باڵیۆزخانەی وڵاتە ئەوروپییەکە لە بەغدا خۆپێشاندان کرا و خۆپێشاندەران چوونە نێو حەوشەی باڵیۆزخانەکە.
لە وەڵامی ئیمەیڵێکی زنار شینۆ، نێردراوی رووداودا، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوێد رایگەیاند، "بە باشی ئاگاداری دۆخەکەین، ستافی باڵیۆزخانەکەمان لە شوێنێکی سەلامەتن و وەزارەتی دەرەوە لەگەڵیان لە پەیوەندیی بەردەوامدایە."
وەزارەتەکە رەتیکردووەتەوە لەبارەی وەڵامی سوێد بۆ خۆپێشاندەران یان رێوشوێنە ئەمنییەکانی باڵیۆزخانەکەی، روونکردنەوە بدات.
لە وەڵامی پرسیارەکانی زنار شینۆدا، وەزارەتەکە دەڵێت، "وەکو یاسایەک، وەزارەتی دەرەوە لێدوان لەسەر وردەکاری لەبارەی هەڕەشەی سەر نێردە دیپلۆماسییەکانمان یان لەبارەی ئاساییش و رێوشوێنە خۆپارێزییەکان نادات، چونکە دەکرێت ئەوە ببێتە هەڕەشە بۆسەر رێوشوێنەکان و مەترسی لەسەر ستافەکەمان و ئەوانی دیکە زیاد بکات."
لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، بە درووشمی "قورئان دەستوورمانە" و "بەڵێ بۆ قورئان"، بۆ ماوەی 15 خوولەک چوونە نێو حەوشەی باڵیۆزخانەی سوێد لە پایتەختی عێراق، دواتر لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی ئەمنی، خۆپێشاندەران حەوشەی باڵەخانەکەیان چۆڵکرد و لەبەر دەرگا دروشمیی ناڕازیبوونیان دووبارە کردەوە.
خۆپێشاندانەکە رۆژێک دوای ئەوە هات کە پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقی لە سوێد بە ناوی سەلوان مۆمیکا، هاوکات لەگەڵ یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵم، کۆپیێکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.
پۆلیسی سوێد مۆڵەتی ئەو کارەی بە پەنابەرە عێراقییەکە دابوو، چونکە بە بڕوای خۆیان، سووتاندنی کتێبی ئایینی لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا دێت، بەڵام دواتر پۆلیس رایگەیاند، بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە، لێکۆڵینەوەی لە کەسەکە دەستپێکردووە.
سووتاندنی ئەو کۆپییەی قورئانی پیرۆز لە سەرانسەری وڵاتانی زۆرینە موسڵمانان و چەند وڵاتێکی دیکەش ناڕەزایی و سەرکۆنەکردنی بەدوای خۆید هێنا، لە کاتێکدا کە موسڵمانان لە جەژنی قوربان و کۆتایی وەرزی حەجدان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی سوێدی کرد لە بەرامبەر ئەوەی کە مۆڵەتی بە "تووندڕۆیەک" داوە قورئان بسووتێنێت و گوتی، کاری لەو جۆرە "دەبێتە هۆی ئازراندنی هەستی مسوڵمانانی سەرانسەری جیهان و دنەدانێکی مەترسیدارە."
سەدر رۆژی پێنجشەممە، لە راگەیێندراوێکدا داوای کرد خۆپێشاندان لە بەردەم باڵیۆزخانەکدا بکرێت بۆ ئەوەی باڵیۆزی سوێد دەربکرێت چونکە بە بڕوای خۆی، سوێد وڵاتێکی "دژە ئیسلامە".
لە هەرێمی کوردستانیش، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی ڕادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین،" سەرۆک بارزانی هەروەها باسی لەوە کردووە: "ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانن و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی رق و كینە دەكەن و لەسەر هەموو لایەك پێویستە ڕێگریان لێ بكەن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی سوێد بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، كارێكى تهواو ناڕهوايه، دهبێته هۆى پهرهسهندنی رق و كينه و ههڕهشه له پێكهوهژيان و ئاشتهوایی دهكات."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دهبێت رێز له بيروباوهڕ و ههستى ئايينى و پيرۆزييهكانى ههموو ئايين و ئايينزاكان بگيرێت و رێگه نهدرێت لهلایهن هیچ کهس و لایهنێکهوه ئازادی بقۆزرێتهوه بۆ بێڕێزیکردن به پیرۆزییهکانی ئایین."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەم. داواکارم هەموو کتێبە ئاسمانییە پیرۆزەکان رێزلێگیراو بن لە هەموو شوێنێک و رێگە بگیرێت لە تێکدانی پێکەوەژیان."