سوڵتانی بێ رکاربەر زەماوەندی کرد

سوڵتان کۆسەن، تاوەكو ئێستا بێ رکابەرترین باڵابەرزی جیھانە، لەگەڵ مەڕوە دیبۆ کە کچێکی خەڵکی سوریایە لەشاری ماردین ئاھەنگی ھاوسەرگیرییان سازکرد.

سوڵتان کوردەو لە گوندی دەدە لەپارێزگای ماردین دەژی. بەرزیی باڵاکەی دوو مەترو ٥١ سانتیمەو  درێژی دەست و پێی ٣٦ سانتیمە، بۆیە ناوی لە کتێبی گینس بۆ تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان تۆمارکراوەو 5 ساڵە ھیچ رکابەرێکی لە جیھاندا نییە.

زەماوەندی سوڵتان و مەڕوە لە ھۆڵی مۆڤا مۆڵ بەڕێوەچوو، خزمانی بووک و زاوا و بەشداربووان بە گۆڤەندو ھەڵپەڕکێی کوردی ئاھەنگەکەیان رازاندەوە. سوڵتان بەو جۆرە وەسفی مەروەی ھاوسەری کرد "ئەوینی ژیانمە".
 
ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی دەرەوەو ناوەوەی وڵات ئامادەی زەماوەندەکە بوون و بووک و زاوایان بەتەنیا جێ نەھێشت. تاوەكو کۆتایی زەماوەندەکە دەوروپشتیان قەرەباڵخ بوو. لەکاتی ھەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆسەن بەمجۆرە خۆشحاڵیی لەبەرامبەر دۆزینەوەی ئەوینی ژیانی دەربڕی "ئەمڕۆ زەماوەند دەکەم، ناتوانم ھەستەکانم بە قسە دەربڕم، خۆم بە بەختەوەرترین مرۆڤی جیھان دەزانم، داوا لە خوا دەکەم ناخۆشترین رۆژمان وەک ئەمڕۆ بێ."
 
مەڕوەیش خۆشخاڵی خۆی دەربڕی و گوتی"شەریکی ژیانم دۆزییەوە، خوازیارم بەختەوەریی ھەمیشەیی بەدوادا بێت".

لەبەر ئەوەی بەڵگەو نووسراوەکانی مەڕوە دیبۆ تەواو نەبوو مارەکردنی دادگا بۆ چەند رۆژێکی دیکە دواخرا.
 
لەبارەی جلی زاوایەتی سوڵتان کۆسەن، عەلائەدین چۆبان یەکێ لەکار بەڕێوەبەرانی کۆمپانیای سارا بۆ ئاژانسی ئەنادۆل گوتی "دوای سێ رۆژ کارکردنی بەردەوام توانیمان جلی زاوا ئامادە بکەین، شەش مەتر قوماشمان تێیدا بەکارھێنا، ھیوای بەختەوەریی بۆ بووک و زاوا دەخوازم."