سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئۆکراینا لە شاری لڤیڤ کوژرا
روودو دیجیتاڵ
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئۆکراینا و سیاسەتڤانی دیاری لایەنگری رۆژئاوا، رۆژی شەممە لە شاری لڤیڤ تەقەی لێکرا و کوژرا.
تاوەکو ئێستا زانیارییەکی کەم لەبارەی ناسنامەی بکوژەکە و هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەندرێ پارووبی-یەوە ئاشکرا کراوە.
زیلینسکی رۆژی شەممە سەرکۆنەی کوشتنی سیاسەتڤانەکە کرد و بەڵێنی لێکۆڵینەوەی دا.
پارووبیی، کە تەمەنی 54 ساڵ بوو، پەرلەمانتارێکی هەرێمی لڤیڤ بوو و لە ساڵی 2004 بەشداریی لە شۆڕشی ئۆکراینادا کردبوو. هەروەها لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2014، سەرکردایەتیی یەکە خۆبەخشەکانی بەرگریی کرد، کە بووە هۆی لابردنی ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ، سەرۆکی ئۆکراینا کە لایەنگری رووسیا بوو.