بوومەلەرزەیەک تورکیا و یۆنانی هەژاند
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە پێوەری رێختەری 6.6 پلە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیری هەژاند و بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، زیانی ماددی هەبووە و تاوەکو ئێستاش نازانرێت زیانی گیانی هەبووە یاخود نا، بوومەلەرزەکە لە تەواوی تورکیا هەستیپێکراوە. هاوکات بوومەلەرزەیەکیش لە دوورگەکانی یۆنان روویداوە.
یاڤوز سهلیم کۆشگەر، پارێزگاری ئیزمیر بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، ''هێشتا هیچ زانیارییەکمان پێنەگەیشتووە لەبارەی زیانی گیانی و ماددی و زانیارییەکان هەرچيیەک بن بڵاوی دەکەینەوە''.
پۆلیسی ئیزمیر کە زانیارییان بە میدیای فەرمیی تورکیا داوە دەڵێن، ژمارەیەک باڵەخانە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون و پۆلیس خەڵکی ئاگادارکردووەتەوە کە لە هەندێک شوێن دەیانگوێزنەوە.
دەزگای کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) له ماڵپهڕی فهرمیی خۆی رایگهیاندووە، بوومەلەرزەکە کاژێر 02:51 خولەکی پاشنیوەڕۆ بووە و گوڕەکەی 6.6 پلەی رێختەر بووە. لەکاتێکدا ئاژانسی فرانسپرێس بڵاوی کردووەتەوە، گوڕی بوومەلەرزەکە 7 پلەی رێختەر بووە. بوومەلەرزەکەش لەلایەن خەڵکی ئیستەنبووڵەوە تاوەکو یۆنان هەستی پێکراوە.
سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "تاوەکو ئێستا، بەپێی ئەو راپۆرتانەی پێمان گەیشتوون، شەش باڵەخانە رووخاون". مورات کۆروم، وەزیری ژینگەی تورکیاش دەڵێت، "هەندێک لە هاووڵاتیانمان لەژێر داروپەردووی بوومەلەرزەکە گیریانخواردووە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرککۆماری تورکیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر پۆستێکی کردووە و دەڵێت، بە هەموو توانایەکی دەوڵەتەوە لەپاڵ ئەو هاووڵاتیانەدا دەبن کە بومەلەرزەکە کاریگەریی لێکردوون. دەزگە پەیوەندیدارەکانیش کەوتوونەتە جموجوڵ بۆ هاوکاریی خەڵکی زیانلێکەوتوو.
بوومەلەرزەیەک بە پێوەری 6.6 پلەی رێختەر کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیری تورکیای هەژاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەش باڵەخانە بەوهۆیەوە رووخاون
— Rudaw (@Rudawkurdish) October 30, 2020
وێنە: AA pic.twitter.com/osjeCmtxY0