فەرەنسا بیر لە قەدەخەکردنى سۆشیاڵ میدیا بۆ کەسانی خوار 15 ساڵ دەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ 

20 ساڵ لەمەوبەر تەنیا ئامرازێکى پەیوەندیکردن بوو، بەڵام ئەمڕۆ وەک ئامرازێکی ئالوودەبوون سەیر دەکرێ. 
 
دواى قەدەخەکردنى لە قوتابخانە ناوەندییەکان، فەرەنسا بیر لە قەدەخەکردنى سۆشیاڵ میدیا بۆ کەسانی خوار تەمەنی 15 ساڵ دەکاتەوە. 
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: "ئێمە بە دڵنیاییەوە باوەڕمان وایە کە ئەمە دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی ئالوودەبوون. خاڵی دووەم، قەدەخەکردنی یەکجاری مۆبایلە. لە قوتابخانەکانی قۆناخی ناوەندی بە شێوەیەکی تاقیکاری ئەمەمان جێبەجێکرد، دواتر لە مانگی ئەیلوولی رابردوودا بە شێوەیەکی گشتگیر جێبەجێمان کرد. تاڕادەیەکی باش سەرکەوتوو بوو."
 
بەگوێرەى ئاماری نافەرمی، سەدا 71ى گەنجانی فەرەنسا ناتوانن رۆژێک بێ بەکارهێنانى مۆبایل بەسەرببەن.
 
قوتابییەکی ئامادەیی، پۆلی کۆتایی دەڵێت: "پێم وایە بیرۆکەیەکی باشە کە رەنگە کاتی کەمتر لەسەر مۆبایلەکانمان بەسەرببەین، لەوانەیە تەنیا سۆشیاڵ میدیاش قەدەخە بکرێ."
 
رێکارەکە لە بەشێکی دیکە لە وڵاتانی ئەورووپا جێبەجێ کراوە، وەک دانیمارک و هۆڵەندا. 
 
داتاکانى هۆڵەندا دەریانخستووە، دواى قەدەخەکردنى مۆبایل لە ناوەندەکانى خوێندن، ئاستى قوتابیان باشتر بووە.