نێچیرڤان بارزانی و بەڕێوەبەرانی رووس نەفت کۆبوونەوە
رووداو- سان پترسبۆرگ
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رووسیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 31-5-2017 سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له شاری سان پترسبۆرگ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی كۆمپانیای رووس نه‌فت کە كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی بواری نه‌وتی رووسیایە كۆبووه‌وه.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی هاوكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رووس نه‌فت ، له ئێستا و داهاتوودا و میكانزمی دروستكردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیاكه له هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه له نێوان هه‌ردوولادا.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌م سه‌ردانه‌دا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چاوی به هه‌ریه‌ك له ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسیای فیدرال و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی رووسیا و به‌رپرسانی هه‌ردوو كۆمپانیای گاز پرۆم نه‌فت ده‌كه‌وێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31-5-2017 شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران ، ئاشتی هەورامی ، وەزیری سامانە سرووشتییەکان و سەفین دزەیی ، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گەیشتنە سان پترسبۆرگی رووسیا، بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.
رۆژی پێنجشەممە 1-6-2017 کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پترسبۆرگ سازدەکرێت ، هێڤیدار ئەحمەد، نێردراوی تایبەتی رووداو بۆ سان پترسبۆرگ رایگەیاند: "وەکو باسدەکرێت رووسیا گەورەترین گرێبەست لەو کۆڕبەندەدا، لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بڕەکەی چەند دەبێت".
130 وڵاتی جیهان و 12 هەزار کەس لە کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پترسبۆرگ بەشدار دەبن.
کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پترسبۆرگ لە ساڵی 1997ـەوە بەردەوامە و، ساڵانە بە بەشداری دەستەبژێری سیاسی و ئابووری جیهان بەڕێوەدەچێت. کۆڕبەندەکە سەکۆیەکە بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ رووسیا، بۆیە لە میانەی کۆڕبەندی 2016ـدا 332 گرێبەست بە بەهای 15 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار واژۆکران.
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان