دۆناڵد ترامپ هه‌فتانه 2 ملیۆن دۆلار خه‌رج ده‌كات
رووداو- ئاژانسەکان
دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، هه‌فتانه 2 ملیۆن دۆلار له كه‌مپینی بانگه‌شه‌كانیدا خه‌رج ده‌كات.
دۆناڵد ترامپ ملیاردێر و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، كه به‌هه‌ڵوێسته توونده‌كان و لێدوانه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی ناسراوه و كاندیدی كۆمارییه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی تشرینی دووه‌می 2016 بۆ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد، هه‌فتانه 2 ملیۆن دۆلار له كه‌مپینی بانگه‌شه سیاسییه‌كانی خۆیدا خه‌رج ده‌كات.
ترامپ ستایشی سپۆنسه‌ره‌كانی ده‌كات و ده‌ڵنیایان ده‌كاته‌وه خه‌رجییه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه له بری رێكلامكردن و خه‌رجییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی دابینی ده‌كات.
دۆناڵد ترامپ دوای هێرشكردنه سه‌ر موسڵمانه‌كان و ناساندنیان به‌تیرۆریست و بانگه‌شه‌ی ده‌ركردنی سه‌رجه‌م موسڵمانه‌كان له ئه‌مریكا، ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌كراو كۆشكی سپی وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی، جه‌ختی كرده‌وه"لێدوانه‌كه‌ی ترامپ لەگەڵ سیاسه‌تی ئه‌مریكا ناگونجێت".