بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

17-01-2017
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت " دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسیی خۆی، واتە لە کاژێر 8:00 تاوەکو 2:30 خولەکی دوانیوەڕۆ دەبێت".


ساڵح وریا عەسکەری، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هاونیشتمانیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە لە رۆژی چوارشەممە 18-1-2017، دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر نووسینگەی یەک و نووسینگەی دووی پاسپۆرت، لە کاژێر 8:00ی بەیانی تاوەکو 2:30ی خولەکی نیوەڕۆ دەبێت".

بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر "هەفتەی رابردوو، بەهۆی سیستەمێک لە بەغداوە دەوامی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر گۆڕانکاریی بەسەردا هاتبوو، بەجۆرێک مامەڵەی هاونیشتمانیان لە کاژێر 1:00ی دوانیوەڕۆ بۆ 7:00 ئێوارەبوو".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە