ترەمپ: دەبێت سەرۆکی داهاتووی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل مامەڵە بکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، سەرکردایەتیی ئێران "پەکخراوە" و ئاماژە بەوەش دەکات، بەدوای سەرکردایەتییەکی نوێدا دەگەڕێت کە مامەڵەیەکی باش لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات، تەنانەت ئەگەر ئەو سەرکردایەتییە "ئاینی" بێت و دەوڵەتێکی دیموکراسیش نەبێت.
