نەوشیروان مستەفا بۆ مام جەلال: بەشێكی خەمەكانت رەواندینەوە

26-03-2017
دەرباز ساڵح
نیشانەکردن نەوشیروان مستەفا و مام جەلال
A+ A-

رووداو - هەولێر

نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە وەڵامی پەیامی هاوخەمی مام جەلال، سكرتێری گشتیی یەكێتی و سەرۆككۆماری پێشووی عێراقدا بەبۆنەی كۆچی دوایی شوعلە عەلی هاوژینی رایدەگەیێنێ،  نامە پڕسۆزەكەتان و هاوخەمیتان لەگەڵمان بەشێكی خەمەكانمانی رەواندینەوە.

لە سوپاسنامەكەیدا نەوشیروان مستەفا دەشڵێت "پرسەنامەكەت پڕبوو لە هەستی دڵسۆزانە و برایانەی هەمیشەیی بەڕێزتان بەرامبەر خوالێخۆشبوو و بنەماڵە و خانەوادەكەمان. لە خوای گەورە داواكارم ئێوە سەلامەت و تەمەندرێژ بن".

وێنەیەك لە سوپاسنامەكەی نەوشیروان مستەفا



رۆژی هەینی 17-3-2017، خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژی 3-9-2016 بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت و تاوەکو ئێستا لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە ماوەتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە