رووداو - هەولێر
چیرۆکە تراژیدییەکانی کوردستان بوونەتە هەوێنی چەندین فیلمی سینەمایی، لەوانەش کیمیابارانی هەڵەبجە، کە تا ئێستا چەندین فیلمی سینەمایی، فیلمی دۆکیۆمێنتاری و کورتەفیلم لەبارەیەوە بەرهەمهاتوونە.
"چیرۆکی ئەوینداریی" ناوی یەکێک لەو فیلمە سینەماییانەیە، کە بەتێڕوانینێکی جیا چیرۆکی کیمابارانکردنی هەڵەبجە و قوربانیانی بۆ بینەری سینەما دەگێڕێتەوە.
ئەم فیلمە سینەماییە لە دەرهێنانی ئەحمەد رەمەزانزادە دەهێنەری کورد و لە بەرھەمھێنانی مەسعوود جەعفەری جەوزانی سینەماکاری کوردە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 16-12-2015 ، "چیرۆکی ئەوینداری"، کە یەکەم فیلمی درێژی رەمەزانزادەیە، لە هۆڵە سینەماییەکانی باشووری کوردستان و ئێران نمایشبکرێت.
لەم فیلمە سینەماییەدا ژمارەیەک ئەکتەری کورد و ئێرانی بەشداربوونە، لەوانە شوان عەتووف،قوتبەدین سادقی، بەھرام رادان و شیلان رەحمانیە.
ئەم فیلمە سینەماییە لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە میانەی سێیەمین خولی ھەفتەی فیلمە سینەماییەکانی "ماڵی ئاسیا" لە شاری بەرشەلۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا نمایشکراو بە زۆرترین دەنگ توانی دوو خەڵاتی سەرەکیی وەک "باشترین فیلم" و "باشترین سیناریۆ"ـی بەشی "پانۆڕاما" بەدەستبێنێت.
سێیەمین خولی ئەم ھەفتە فیلمە، بە نمایشی ٥٠ فیلمی سینەماکارانی ٢٠ وڵاتی کیشوەری ئاسیا لە چەندین بەشی جۆراوجۆر، لەوانە: "بەشی سەرەکیی"، "بەشی تایبەت" و ھەروەھا "بەشی پانۆڕاما" لە رۆژانی ٥ تا ١٠ ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
"چیرۆکی ئەوینداری" لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "سەودای سیمورغ" لە سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا و لەلایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە، تابلۆی شانازیی باشترین ئەکتەر پیاو لە رۆڵی دووەمدا، بە بەھمەن زەڕین پوور بەخشرا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ