وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

(بەپێی دەستوور) بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن پێدەكەنێ

لەلایەن چۆمان مەحمود 23/8/2013
ئەکتەرەکانی فیلمی دەستوور
ئەکتەرەکانی فیلمی دەستوور
رووداو - سلێمانی

نێو هۆڵەكە لە ماوەیەكی كورتتر لەوەی چاوەڕوانی دەكەی پڕ دەبێ، خەڵك پەلەیانە بۆ ئەوەی جێگایەكی گونجاوتر و نزیكتر لەو شاشەیە بگرن كە دەبێ زیاتر لە كاژێرێك بەدیارییەوە دابنیشن. پاش كەمێك هەموو گڵۆپەكان دەكوژێنەوە و خەڵكەكە لە تاریكیدا زۆر بەبێدەنگی نامێننەوە، تا شاشەكە رووناكیی لێوەدەردەكەوێ. 

گەنجێكە دەبێ چاوەڕوان بی بزانی چی دەقەومێ. هەموو رۆژێ دۆخەكە لە (ستی سینەما) ئاوا دەگوزەرێ، چونكە لەوێ (بەپێی دەستوور ) نمایش دەكرێ.

هەرچەندە لە سیاسەتدا پێكەنین بابەتێكی نامۆیە، بەڵام لەنێو هۆڵی ستی سینەما لە سلێمانی، ئامادەبووانی هۆڵەكە بە ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات، قاقا پێدەكەنن.

سیڤەر، هەرچەندە پێشتر ئەو فیلمەی بینیوە، بەڵام جارێكی دیكە لەگەڵ خێزانەكەی هاتووەتەوە بۆ بینینی. 

ئەو گەنجە تەمەن 21 ساڵە دەڵێ "ئەكتەری وەك ماهیر حەسەن لەو فیلمەدا هەیە، بۆیە زۆر بەلامەوە خۆشە و وەك من بزانم زۆر لە هاوڕێكانیشم هاتوون و بینیویانە".

زۆر كەسی دیكەی وەك سیڤەر، جاری دووەمیان بوو فیلمەكە ببینن، لەڕاستیدا هەمیشە فیلم و شانۆگەرییە كۆمیدییەكان، بینەری زۆریان هەیە و هەمیشە زۆرترین بلیتیان دەفرۆشرێت. 

بەڵام ئەمجارە ماهیر و هاوڕێكانی و هەندێك لە هونەرمەندانی دیكەش كە لە هەولێرەوە هاتوون، دەیانەوێ لە چوارچێوەی پرسێكی سیاسیدا، (بەپێی دەستور) خەڵك بهێننە پێكەنین.

فیلمی (بەپێی دەستوور )، بە زمانێكی كۆمیدی باسی چیرۆكێكی كۆمەڵایەتی دەكات، گەنجێكە بەدوای خانوودا دەگەڕێ و دەستیناكەوێ، خەونی ئەوەیە ببێتە خاوەنی خانوو، دواجار كێشەكە دەگەڕێتەوە بۆ نێو كێشمەكێشە سیاسییەكانی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن.

 یەكێك لە ئامادەبووانی ناو هۆڵەكە هاتە دەرەوە، دوای تەواوبوونی فیلمەكەش هێشتا لەسەر رووخساری زەردەخەنە مابوو، گوتی ئەم فیلمە زۆر كۆمیدییە "بەڕاستی منیش پێموایە سیاسەت هەر بەوشێوە كۆمیدییەیە كە بینیم، كاتێك كارەكتەری ناو فلیمەكە نواندنی دەكرد لە دڵی خۆمدا گوتم ئێمەش خاوەنی سینەماین، بەڵام ئەوەی كە من تێبینم كرد هەموو ئەوانەی وەك من لە هۆڵەكەدا دانیشتبوون، هەستیان دەكرد كە بەشێكن لە كێشەی ناو فیلمەكە".

 رۆژانە لە 6 كاتی جیاوازدا فیلمەكە نمایش دەكرێ، لە زۆربەی شوێنەكانی ناوشاری سلێمانی پۆستەرەكان خەڵك لە بوونی ئەو فیلمە ئاگادار دەكەنەوە. بەڵام هەموو ئەوانەی بلیت دەبڕن تەنیا كورد نین، بەڵكو عەرەبەكانی شاری سلێمانیش دەیانەوێت جوڵە كۆمیدییەكانی فیلمەكە ببینن و وەك ئەوانی دیكە پێبكەنن، چونكە ئەوان لە زمان و گفتوگۆكان تێناگەن، بەڵام دیمەنەكانی هێند سەرنجڕاكێش بوون كە لە فیلمەكە تێدەگەیشتن. 

رەحیم زەبیحی، دەرهێنەری فیلمەكە، لەبەردەم هۆڵەكەدا راوەستاوە و دەیەوێت ببینێت كە چۆن بینەرەكان دێنە دەرەوە و چۆن باسی فیلمەكە بۆ یەكدی دەكەن، ئاخۆ تا چەند كاریگەری بەسەریانەوە جێهێشتووە. ئەم دەرهێنەرە جیاواز لە بینەرەكان لەبارەی بەرهەمەكەیەوە دەڵێت ئەم كارەم بۆ فێستیڤاڵەكان نەكردووە، چونكە دەبێت پێش هەموو شتێك بینەرەكەی خۆت بیبینێت "من نامەوێت وەك زۆربەی دەرهێنەرەكانی دیكە فلیمەكەم سەرەتا لە دەرەوەی وڵات نمایش بكەم".

"فیلمی (بەپێی دەستوور) خاوەنی پەیامێكی نیشتیمانییە، رووبەڕووی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات دەبێتەوە، توانیومانە كۆمەڵێك ئەكتەری كۆمیدی باش لەفیلمەكەدا كۆبكەینەوە، زۆر لەستافی بەرهەمەكە لە دەرەوەی كوردستانەوە هاتوون". 

زەبیحی، كە پێدەچوو لە كاردانەوەی فیلمەكە لای بینەران بەتەواوی رازی بێت وایگوت.

ئەو فیلمە لە ماوەی 6 مانگدا بەرهەمهاتووە، لە شاری سلێمانی وێنەی گیراوە، بڕیارە فیلمەكە لە شارەكانی دیكەی كوردستانیش نمایش بكرێ.
ماهیر حەسەن، ئەكتەرێكی سەرەكی نێو فیلمەكە لەهۆڵەكەدا بەرامبەر یەكێك لەو پۆستەرانە راوەستاوە كە ریكلام بۆ فیلمەكەیان دەكات، زوو زوو كەسێك لە بینەرەكان داوای لێدەكات وێنەیەكی لەگەڵ بگرێ، یەك و دووان و سیان و بەردەوام گەنجەكان ئەو داواكارییە دووبارە دەكەنەوە. چونكە ئێستا هەندێك وەك عادلی ئیمامی كوردی سەیری دەكەن. 

ماهیر حەسەن، دەڵێت بۆ یەكەمجارە لە فیلمێكی سینەمایی وادا بەشداری دەكات "ئەوە بۆ من هەنگاوێكی جیاواز بوو".

بەبڕوای ماهیر حەسەن، راستە ئەوان بە زمانێكی تەواو كۆمیدی باسی چەند كێشەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی دەكەن "بەڵام لە هەمانكاتدا بابەتێكی جددییە و نیشانە دەخاتە سەر خاڵە لاوازەكانی كۆمەڵگا، كاتێك كارەكەی خۆمم بینییەوە لەسەر شاشەی سینەما، هەستێكی جیاوازم هەبوو ئێستا دەتوانم بڵێم كورد خاوەن كاری سینەماییە".

ماوەی فیلمەكە یەك كاژێر و 37 خولەكە، هەندێكجار لە فیلمەكەدا كێشەكانی ئەمڕۆی گەنجان زەقدەكرێنەوە، بە تایبەتی ئەو كێشە كۆمەڵایەتییانەی مل بۆ خەونی ئێستای گەنج نادەن.
نیشانەکردن :
1923 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا یاساکانی لەسەر پزیشكانی بیانی ئاساندەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا یاساکانی لەسەر پزیشكانی بیانی ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 10 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.406 seconds