رووداو - هەولێر
قایمقامییەتی قەزای کەلار هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە نزیک رووباری سیروان دەدات و هاونیشتمانیان ئاگاداردەکاتەوە کە نزیک رووبارەکە نەکەون.
بەشی راگەیاندی قایمقامییەتی قەزای کەلار راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "قایمقامییه‌تى قه‌زاى كه‌لار هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتیانى نزیك رووبار‌ى سیروان لە ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رووباره‌كه".
لە راگەیێندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات ''ئه‌وانه‌ى زۆر نزیكن له رووباره‌كه له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تاوه‌كو ئاسایی بوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه خۆیان به دووربگرن لەنزیک ئاوەکە''.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، لە سنووری قەزای کەلاریش هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دراوە و سێ رۆژیشە بەهۆی بارانبارینەوە دەوامی خوێندگە و زانکۆکان نییە و کراوەتە پشوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ