رووداو- هه‌ولێر
دڵشاد گه‌رمیانی ده‌ڵێ له رووی شه‌رعه‌وه ده‌توانێ، هه‌ر چه‌نده هه‌ر ده‌نگۆیه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باس له هێنانی ژنی چواره‌م ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه.
ئه‌مرۆ له‌هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بویه‌وه كه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان داوای ژنی چواره‌می كردووه و به‌نیازی هاوسه‌رگیرییه.
به‌ڵام عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كه‌سی نزیك له عه‌لی باپیر به رووداو ی گوت، "هیچ شتێكی وام نه‌بیستوه و به‌و پێیه‌ی نزیكم له مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌گه‌ر شتی وا هه‌بوایه به دڵنیاییه‌وه ده‌مبیست".
گوتیشی ، "رۆژی پێنج شه‌ممه مامۆستا‌م بینیوه و هیچ شتێكی باس نه‌كردووه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش هیچ بنه‌ما یه‌كی نییه."
هەر لەو بارەیەوە دلشاد گەرمیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ (رووداو) گوتی" لە رووی شەرعەوە نەک هەر مامۆستا عەلی باپیر هەمو پیاوێک دەتوانێ چوار ژن بهێنێ بەڵام بە مەرجێک بتوانێت عەدالەت بپارێزێت لە نێوانیاندا".
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی گوتیشی"مەرجەکانی عەدالەت ئەوەیە کە بۆ هەموو ژنەکان وەکو یەک پێداویستیەکان دابین بکرێتك بەڵام نەک هەر بۆ مامۆستا بۆ هەمو کەسێک ئەگەر نەتوانێ عەدالەتەکە جێبەجێ بکات ئەوە خەتەرە".
لە کۆتایی گوتەکانیدا دلشاد گەرمیانی، بابەتی ئەگەری هاوسەرگیرییەکەی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بە کارێکی شەخسی پێناس کرد‌و گوتی" ئەو سەربەستە لە چوارچێوەی شەرعی ئیسلامدا هاوسەرگیری ببەستێ".
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان تاوه‌كو ئێستا سێ جار ژیانی هاوسه‌ری
پێكهێناوه، ساڵی 1999 یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه، ئێستاش دوو هاوسه‌ری هه‌یه
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ