گالەری

05-04-2018
39 Photos
جەمال یاد

رووداو-پیرمام

پرسەکەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە پیرمام بەڕێوەچوو و هەزاران کەس لە چین و توێژەکانی چوارپارچەی کوردستان و، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق بەشدارییان تێداکرد.


لە دوای کۆتاییهاتنی پرسەکە، مەسعود بارزانی، کە دەکاتە مامی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پەیامێکی سوپاسگوزاریی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی هەموو چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و سەرجەم کوردستانیانی ئازیز لە هەر چوارپارچە و دەرەوەی وڵات دەكەین کە زەحمەتیان كێشا و تەشریفیان هێناوە بۆ بەشداریكردن لە پرسەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی و هاوسۆزی و هاوخەمیان دەربڕی و لە خەمی ئێمەیان كەم كردەوە. هیوادارم گشت لایەك لە ئازار و ناخۆشی بە دوور بن و خودای مەزن خێری هەمووتان بنووسێت و، رەحمەتی خودا لە كۆچكردووی هەموو لایەك بێت".

دلۆڤان بارزانی، برای دووانەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 2-4-2018 بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. 



داڕشتنەوە؛ عومەر شایان