رووداو - هەولێر
جووتياره نموونه‌يیه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌نێو كێڵگه كشتوكاڵيیه‌كه‌یدا قوتابخانه‌يه‌كى کردووەتەوە، جووتیاران و خوێندکارانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ بە ئەزموونی خۆی ئاشنادەکات و بە تیۆری و پراکتیکی وانەیان پێدەڵێت.
ناوبراو لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکەی بە رووداوی راگەیاند: "خوێندکاران و جووتیاران بە ئەزموونی خۆم ئاشنادەکەم، بۆئه‌وه‌ى بەروبوومی کشتوکاڵی و داهاتى وڵاتمان زيادبكه‌ين، به‌هاوكارى هێرۆخان قوتابخانه‌كه‌م كردووه‌ته‌وه و زۆر سوپاسى ده‌كه‌م".
محه‌ممه‌د ره‌سوڵ، خوێندكارى كۆليژى كشتوكاڵ لەبارەی وانەکان قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "راسته له كۆليژ وانه ده‌خوێنين، به‌ڵام وانه‌كانى ئه‌وێ زياتر تيۆرين، ده‌چين بۆ كێڵگه، به‌ڵام شتێكى ره‌مزیيه، هاتووينەتە ئێرە ئه‌زموونى خۆمان له‌گه‌ڵ كاك ئازاد تێكه‌ڵ بكه‌ين و دەوڵه‌مه‌ندتری بكه‌ين، بۆئه‌وه‌ى سوود به خۆمان و وڵاته‌كه‌شمان بگه‌يێنين".
ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵى كارده‌كه‌ن، ده‌بێت سه‌ره‌تا لە قوتابخانەکەی ببنە فێرخواز، دوای وەرگرتنی وانە و ئەزموون، لە کێڵگەکانی وەریان دەگرێت و کاریان دەداتێ.
حاته‌م كه‌ريم کە جووتيارێکی پارێزگای سەڵاحەدینە و لای ئازاد محەممەد وانە دەخوێنێت، بە رووداوی گوت "ئێمه واى بۆ ده‌چووين كه كارى ئێمه زۆر باش بوو، به‌ڵام كارى كاك ئازاد له ئێمه باشتره، به‌رهه‌ميشى باشتره، ئێمه هه‌ر له منداڵيیه‌وه خه‌ريكى كشتوكاڵين، به‌ڵام جووتيارى باشی وه‌ك کاک ئازادمان نه‌بينيوه، كه‌س وه‌ك ئه‌و نیيه له عێراقدا".
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ