هەزار رووفات لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگالدا ماون

11-12-2018
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
هاونیشتمانییەک: خەریکە ئاسەواری گۆڕە بە کۆمەڵەکان لەنێودەچێت
هاونیشتمانییەک: خەریکە ئاسەواری گۆڕە بە کۆمەڵەکان لەنێودەچێت
نیشانەکردن شنگال گۆڕی بەکۆمەڵ
A+ A-

رووداو - شنگال 

لە شنگال و دەروبەری تاوەکو ئێستا زیاتر لە 71 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە و، پێشبینیش دەکرێت رووفاتی هەزار هاونیشتمانیی کوردی ئێزدی لەنێو ئەو گۆڕانەدا بن.

بەگوتەی کەسوکاری بەشێک لە قوربانییانی کوردی ئێزدی، لە رۆژانی رابردوودا بەشێک لە رووفاتەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لافاو بردوونی و ئێسکی قوربانییەکان لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا دەرکەوتوون. 

حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا کۆمەڵکوژی شنگالی بە جینۆساید نەناساندووە و، بەگوتەی هاونیشتمانییان "حکومەتی عێراق کەمتەرخەمیشی کردووە لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و رادەستکردنی تەرمەکان بە کەسوکاری شەهیدانی دەستی داعش". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە