رووداو - سلێمانی
به‌شێك له پاڵێوراوى حیزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان لاى ده‌نگده‌ران ناسراون، به‌و پێیه‌ى به‌ربژێرى دووباره‌ن. لە نێو لیستی لایەنەکان (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و نەوەی نوێ) بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان 57 بەربژێری دووبارەن هەن.
كوێستان به‌ربژێرى پارتییه، له هه‌ڵبژاردنى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و خۆى پاڵاوتبوو، بەڵام ده‌رنه‌چوو، ئه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوو جارێكى دیكه خۆى كاندید بكاته‌وه.
كوێستان له‌تیف، به‌ربژێرى پارتى دەڵێت: "دیاره حیزبیش پێیباشبوو كه‌من كاندیدبم به حوکمى ئه‌وه‌ى ئه‌و چالاكیانه‌ى له‌سنووره‌كدا ئه‌نجامى ده‌ده‌م، له گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌رنه‌چووم ئه‌گه‌ر حیزب پێىباشبێت رۆڵ ببینم، ئاماده‌م خۆم كاندید بكه‌م تاوه‌كو ده‌گه‌م به‌ئامانجه‌كه‌م".
هه‌رچه‌نده پاڵێوراوه دووباره‌كان له‌سه‌ر بڕیارى خه‌ڵك نه‌گه‌یشتنه په‌رله‌مان و ده‌نگى پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان به‌لاى حیزبه‌كانیانه‌وه شیاوى ئه‌وه‌ن له نێو ململانێیه‌كاندا رۆڵ ببینن.
عوسمان كاروانى، به‌ربژێرى یه‌كگرتوو دەڵێت: "پێموایه په‌رله‌مان قووبه‌یه‌كه، ده‌بێت بێته قیبله‌نماى حكومه‌ت، له‌و قیبله‌نمایه من ده‌مه‌وێت به‌شێكبم له‌و هۆكارانه و له‌و كه‌سانه و له‌و تاكانه‌ى له‌ناو په‌رله‌مانه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى چاوێك بم به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى پێویستدا بێت بۆ خزمه‌تگوزارى خه‌ڵكى كوردستان".
بەربژێرێکی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مدا توانى بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵام دووباره خۆى پاڵاوتووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وه خواستى بزووتنه‌وه‌كه‌ى بووه.
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، به‌ربژێرى گۆڕان دەڵێت: "هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى له‌به‌رهۆكارى سیاسى و ئابوورى و بارودۆخى كوردستان، نه‌مانتوانى له په‌رله‌مان جێبه‌جێیان بكه‌ین، له‌خولى پێنجه‌م بیانهێنینه دى، به‌تایبه‌ت له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه جیاواز له‌كه‌رتى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ده‌ستووره‌دا سیستمى په‌رله‌مانى له‌و ده‌ستووره‌دا بچه‌سپێنین".
بەربژێرانی دووبارە بۆ پەرلەمانی کوردستان
کۆمەڵ:
15 بەربژێری دووبارە
11 بەربژێری دەرنەچوو
4 بەربژێری دەرچوو
یەکێی:
7 بەربژێری دووبارە
2 بەربژێری دەرنەچوو
5 بەربژێری دەرچوو
پارتی:
5 بەربژێری دووبارە
1 بەربژێری دەرنەچوو
4 بەربژێری دەرچوو
یەکگرتوو:
15 بەربژێری دووبارە
9 بەربژێری دەرنەچوو
6 بەربژێری دەرچوو
گۆڕان:
5 بەربژێری دووبارە
2 بەربژێری دەرنەچوو
3 بەربژێری دەرچوو
نەوەی نوێ:
10 بەربژێری دووبارە
10 بەربژێری دەرنەچوو
0 بەربژێری دەرچوو
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ