بەشێک لەو قوتابیانەی کە ناویان نەگەڕاوەتەوە و ناڕازین لەو رێککارانەی کە وەزارەتی خوێندنی باڵا دایناوە بۆ ئەنجامەکانی ئەمساڵ، چوونە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەولێر بۆ ئەوەی فۆرمی تانەلێدان لەو ئەنجامانە پڕبکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان 860 ده‌رچووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی 50 شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووەته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه نه‌كردوه (Submit)، بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه.