حەشدی شەعبی چووە نێو شنگال

17-10-2017
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
 تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو باسی رەوشی شنگال دەکات
تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو باسی رەوشی شنگال دەکات
نیشانەکردن حەشدی شەعبی شنگال
A+ A-

رووداو - شنگال

حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەبێ شەڕ چوونە نێو شنگال و هێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە.

پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند، ژمارەی چەکدارانی حەشدی شەعبی 
500 تا 600 چەکدار دەبێت، هێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیسی ناوەندیشیان لەگەڵە، بەڵام ئەوان نەهاتوونەتە نێو شنگال و لە دەوروبەری ماونەتەوە.


بەگوتەی پەیامنێری رووداو، هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنتەری شنگال کشاونەتەوە و هیچ شەڕ و پێکدادانێک رووینەداوە، ئێستا چەکدارانی حەشدی شەعبی لەسەر بارەگا حکومییەکان خەریکی هەڵکردنی ئاڵای عێراقن، بەڵام لە رۆژهەڵاتی شنگال پێشمەرگە رووبەڕوویان بوونەتەوە و ماوەی 20 خولەک شەڕ و پێکدادان دروستبووە، پاشان حەشدی شەعبی کشاوەتەوە.

پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزێکی دیکەی حەشدی شەعبی بەرەو رەبیعە و عەوێنە بەڕێکەوتووە و دەیانەوێت سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵ بکەن.

دوای چەندین رۆژ هەڕەشە، هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16-10-2017 لە چەند میحوەرێکەوە هێرشیان کردە سەر کەرکووک و خورماتوو و داقووق، بەشێک لە هێزەکانی سەر بە یەکێتیش بەبێ شەڕ پاشەکشەیان کرد و رێگایان بۆ کردنەوە، ئەمە رێگەخۆشکەر بوو بۆئەوەی تاوەکو ئێوارە هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک تاوەکو گوڵاڵە زۆربەی ئەو ناوچە کوردستانییانە کۆنترۆڵ بکەن کە هێزەکانی یەکێتی تێیدا باڵادەست بوون.



داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە