رووداو - هەڵەبجە
لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجە کەسێک برا، براژن و برازایەکی دەکوژێت، پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت، کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە و بەهۆیەوە ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
رائید بەرزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاژێر 4:30 خولەکی رۆژی دووشەممە 18-12-2017، لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کەسێک، برا و براژن و برازایەکی دەکوژێت".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە دەڵێت "رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە، دوای ئەوەی ئەو کەسە هەرسێ ئەندامی نزیک لە بنەماڵەکەی دەکوژێت رادەکات و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە".
بەگوتەی بەرزان عوسمان، ئەوانەی کوژراون، باوکەکە تەمەنی 34 ساڵە، ژنەکە تەمەنی 30 ساڵە و منداڵەکەیشیان تەمەنی 4 ساڵە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە دەشڵێت، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ