گالەری

20-08-2017
14 Photos
سەرتیپ عوسمان
فیدراسیۆنی جیهانی خوێندکارانی پزیشکی ماراسۆنێکی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

ماراسۆنەکە لەژێر ناوی ( ڕاکە بۆ تەندروستی ) ئەنجامدرا و هەموو کەسێک بۆی هەبوو بەشداری بکات.

ماراسۆنەکە بە درێژایی هەشت کیلۆمەتر لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی ئەنجامدراو بە درێژایی رێگاکە خاڵی پشکنین دانرابوو کە هەر یەکێک لە بەشداربووان ئاماژەی تێپەڕبوونی پێدەدرا بۆ رێگترن لە فێڵکردن.
 
لە ماراسۆنەکەدا رەوەند ئەحمەد پلەی یەکەمی کوڕان و شاجوان بەهرۆز پلەی یەکەمی کچانی بەدەستهێنا