رووداو-سلێمانی
جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت و هەروەها پرسی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن و کۆنفرانسە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەکە دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ.
ئەمڕۆ شەممە 20-10-2018 لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی سلێمانی، جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر راسپاردەکانی جڤاتی گشتی دەدرێت کە رۆژی سێشەممە 16-10-2018 کۆبوونەوە و ژمارەیەک راسپاردەیان بەرزکردەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى.
جەمال حاجی محەممەد، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوە گۆڕان بە میدیای بزووتنەوەکەی رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆدەکرێت. هەروەها بڕیار لەبارەی پرسی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان و پێكهێنانی لیژنەكانی ئامادەكاریی بۆ بەستنی كۆنفرانسەکان دەدرێت.
بەگوتەی سکرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی پرۆسەی سیاسی و بەتایبەتی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ