رووداو - هەڵەبجە
هه‌ر يه‌كه له رێكخراوى ژينگه‌پارێزى هه‌ڵه‌بجه، نيشتمانى كورد بۆ ژينگه، په‌روه‌رده، گرووپى شه‌قام، كۆمه‌ڵه‌ى كوردستانێكى سه‌وز، سه‌نته‌رى رۆشنبيرى و كۆمه‌ڵايه‌تى بابان به هاوكاریى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى دارستانى هه‌ڵه‌بجە، "كه‌مپينى با باڵنده‌كان به‌جێمان نه‌هێڵن" یان راگه‌ياند.
له كه‌مپينه‌كه‌دا گه‌نميان كۆكرده‌وه‌تەوە و برديانن بۆ ئه‌و چیاکانی ده‌وروبه‌رى هه‌ڵه‌بجه كه به‌فريان تيادا باريووه.
عاسى فايه‌ق، لێپرسراوى ئۆفيسى هه‌ڵه‌بجه‌ى رێكخراوى نيشتمانى كورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " ئامانجمان گه‌ياندنى دانه‌وێڵه و خۆراكه له‌و شاخانه‌ى كه له چوارده‌ورى هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن و به‌فر ناوچه‌كه‌ى داپۆشيووه و خواردنيان ده‌ستناكه‌وێت".
10 رۆژ ده‌بێت سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى خۆراكن و نيو ته‌ن گه‌نميان كۆكردووەته‌وه، ده‌گه‌ڕێن و له شوێنێكى گونجاو‌دا له‌سه‌ر سفره‌يه‌كى ئاماده‌كراو خواردنه‌كان بۆ باڵنده‌كان داده‌نێن.
چه‌ند هۆكارێكى ساده‌يان ئاماده كردووه تاوه‌كو باڵنده‌كان به باشى سوود له خواردنه‌كه‌يان وه‌ربگرن، تاوه‌كو كاتى سه‌وزبوونى ده‌شت و چياكان و نه‌مانى به‌فر ئه‌مان كاره‌كه‌يان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ژماره‌يه‌ك هاونيشتمانى له سلێمانى، كه هه‌واڵى ئه‌م كاره ده‌زانن خۆيان دەگەیێننە هه‌ڵه‌بجه و به‌شدارده‌بن.
به‌ختيار فاتيح، دەڵێت" ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك هاوڕێ خۆشحاڵ بووين به‌شداریى بكه‌ين له‌م كه‌مپينه بۆ خزمه‌تكردن به ژينگه و باڵنده‌كان".
خواردنه‌كانيان بۆ به‌جێده‌هێڵن و باڵنده‌كانيش كۆتايى به رۆژگاره سه‌خته‌كه‌يان دێت و ئاواز بۆ ژيانێكى نوێى ئاسوده‌ى ده‌چڕن.
پێداچوونەوە: راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ