بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچەکانی ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

23-01-2019
سەرباز سیامەند
A+ A-

رووداو - دهۆک

بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە لە ناوچەکانی سنوورییەکانی نزیک شارۆچکەی دێرەلووک-ی سەر بە ئامێدی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای ئامێدی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە گەلی رەشاڤەی سەر بە دێرەلووک دوو کەس بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

قایمقامی قەزای ئامێدی رایگەیاند، ئەو چوار کەسە مەدەنی بوون؛ دوو کەسیان خەڵکی شیلادزێ و دوو کەسەکەی دیکەش خەڵکی ئامێدی بوون.

بەپێی زانیارییەکان ناوی چوار کەسەکە ئەمانەن: "ئازاد شاهین پێپەرخی، ئازاد مەجید پێپەرخی، وەحید عەبدولباقی پێپەرخی و جێگر محەممەد شاجی".


 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە