لە سلێمانی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات

23-11-2017
گۆڤەند مستەفا
هاوکار یاسین، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو
هاوکار یاسین، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو
نیشانەکردن نەوتی سپی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات و نەوتەکەش دەدرێ بەو ماڵانەی ساڵی رابردوو وەریاننەگرتووە. بۆ هەر بەرمیلێکیش بڕی 54 هەزار دینار لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت.

بڕیارە لە لە رۆژی شەممە 25-11-2017ـەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هەندێک ناوچەی دەرەوەی سلێمانی دەستپێبکات.  یەکەم شوێن لە دەربەندیخان دابەشدەکرێت، رۆژی دواتر لە ناوچەکانی شارەزوور دابەشدەکرێت، دواتریش نەوتی سپی بەسەر بەشێک لە ماڵەکانی شارۆچکەکانی شۆڕش و بازیان دابەشدەکرێت، پاشان سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

بەگوتەی محەممەد حەسیب، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی دابەشکردنی ئەو بڕەی ئەمساڵ پشکی ساڵی رابردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو پشکی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە نەکرا، بۆیە نەیانتوانیوە لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامبن، ئەو شوێنانەشی کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو نەوتیان لێدابەشدەکرێت، ساڵی پار وەریاننەگرتووە.

بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سپی، بڕی 54 هەزار دینار لە هاونیشتمانیان وەردەگیرێت.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، هەواڵی دابەشکردنی نەوتی سپی راستەوخۆ بەسەر هاونیشتمانیان نرخی نەوتی دابەزاند، پێشتر لە سلێمانی نرخی هەر بەرمیلێک دەگەیشتە 170 بۆ 175 هەزار دینار، بەڵام ئێستا نرخەکەی بۆ نزیکەی 130 هەزار دینار دابەزیوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە