چوار منداڵی ونبووی هەڵەبجە باسی چیرۆکی ژیانیان دەکەن

25-05-2016
بژار حەکیم
...
...
نیشانەکردن هەڵەبجە
A+ A-

رووداو- هەڵەبجە

لە هەڵەبجە کۆڕبەندی جیهانی منداڵە ونبووەکان سازدەکرێت و، چوار منداڵی ونبووی هەڵەبجەش کە بە خانەوادەکانیان شادبوونەتەوە باسی چیرۆکی ژیانیان دەکەن.

رێبین یارئەحمەد، پەیامنێری رووداو لە هەڵەبجە رایگەیاند "رۆژی چوارشەممە 25-5-2016 لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کۆڕبەندێکی جیهانی سازدەکرێت، تێیدا باسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەکرێت، دواتر توێژەینەوە و لێکۆڵینەوەکان لە چوار پانێڵدا دەستپێدەکەن".

پەیامنێری رووداو لە هەڵەبجە هەروەها گوتی" لە کۆڕبەندەکەدا دوای ئەوەی گوتاری وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پارێزگاری هەڵەبجە دەخوێندرێتەوە، چوار منداڵی ونبووی هەڵەبجە کە دۆزراونەتەوە باسی چیرۆکی ژیانیان دەکەن".

لەبارەی ناوەڕۆکی بەڕیوەچوونی کۆڕبەندەکەش، رێبین یارئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا 9 منداڵی ونبووی هەڵەبجە دۆزراونەتەوە کە بەهۆی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە ساڵی 1988 لە خانەوادەکانیان ونبوون و لەبەرامبەردا 76 خێزان ناوی خۆیان تۆمارکردووە کە منداڵیان ونبووە.

لە پانێڵەکاندا بابەتەکان تایبەت دەبن بە چۆنیێتی دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە و، پارێزەرانی یەکگرتووش پرۆژەیاسایەکیان بۆ دۆزینەوەی منداڵەکان پێشکەشدەکەن دواتر باخچەی ساوایانی منداڵە ونبووەکان دەکرێتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە