رووداو - هەولێر
شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی پێشكه‌وتنی بیناسازی و گه‌شتیاری و شارستانییه‌وه سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی بیانی راكێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی بێن له كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. هه‌ر ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه بووه‌ته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران به به‌راورد له‌گه‌ڵ 6 ساڵ لەمەوبەر.
هه‌ولێر كه پاته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌به، له رێگه‌ی بیناسازی و گه‌شتیاری و شارستانییه‌وه ئابووری هه‌موو هه‌رێمی كوردستانی هێناوه‌ته جووڵه، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی سه‌دان كه‌سی بیانی سه‌رتاسه‌ری جیهانی راكێشاوه بۆ مه‌به‌ستی جیاواز رووبكه‌نه ئه‌و شاره.
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له شاره‌زایانی بواری نه‌وت له كوردستان خه‌ریكی وه‌به‌رهێنانن، كه به تێڕوانینێكی گه‌ش ده‌ڕواننه داهاتووی هه‌ولێر و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر شوێنێك سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، وا هه‌ستده‌كات كه له وڵاتی خۆیه‌تی، چونكه له‌و شاره‌دا ئاین و كه‌لتوور و دابونه‌ریتێكی جیاواز به‌دیده‌كرێت.
وه‌ك كه‌سانی بیانی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی قه‌ڵاو مناره زوو تێكه‌ڵ به گه‌لانی دیكه ده‌بن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه شوێنه‌كه ببێته جێگای ئارامی بۆ كه‌سانی دووره‌وڵات له‌و هه‌رێمه‌دا.
زۆرجار زمان ده‌بێته رێگر له گه‌شتكردن، به‌ڵام له هه‌ولێر بوونی زمانی جیاواز له هه‌موو روویەكه‌وه ئاسانكاری بۆ خه‌ڵكی بیانی كردووه.
سارا كۆنێ، كه خه‌ڵكی شیكاگۆی سێیه‌م گه‌وه‌رترین شاری ئه‌مریكایه له رووی ئابوورییه‌وه هه‌ولێر به شاره‌كه‌ی خۆی به‌راورد ده‌كات.
دوای تێكچوونی ره‌وشی ناوخۆی عێراق، خه‌ڵكێكی زۆر له خوارووی عێراق روویانكرده هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له‌وكه‌سانه ژیانێكی ئاسایی له هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
زۆریی كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌لی كاری نه‌ك ته‌نها بۆ هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزكردووه‌تەوه, به‌ڵكو له‌سه‌رانسه‌ری جیهان پسپۆر له هه‌موو بوارێك له هه‌ولێردا كارده‌كات.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له ساڵی 2007, 377 هه‌زار و 397 گه‌شتیار روویانكرووه‌ته هه‌رێمی كوردستان. له ساڵی 2012 دا ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رزبوویه‌وه بۆ 2 ملیۆن و 216 هه‌زار و 993 كه‌س.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ