تورکیا دوو گوندی سنووری باکوور و باشووری کوردستان تۆپباران دەکات

30-06-2017
سەرباز سیامەند
  بەهۆی شەڕەکەوە پاوانی مێرگەسۆر ئاگری گرتووە، وێنە: ئەرشیڤ
بەهۆی شەڕەکەوە پاوانی مێرگەسۆر ئاگری گرتووە، وێنە: ئەرشیڤ
نیشانەکردن تورکیا
A+ A-

رووداو- مێرگەسۆر

بەهۆی بۆردوومانکردنی دوو گوندی سەر سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، پووش و پاوانی سنووری شارۆچکەی شێروان مەزن ئاگریگرت و تاوەکو ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.

غەفوور ئەحمەد، قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ (هەیینی، 30-6-2017)بەهۆی شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا، پووش و پاوانی سنووری شارۆچکەی شێروان مەزن ئاگری گرتووە".

بەگوتەی قائیمقامی مێرگەسۆر لەهەردوو گوندی ئێدلبێ-ی سەر بە شارۆچکەی شێروان مەزنی سەر بە قەزای مێرگەسووری هەولێر و، لە گوندی بێرۆخ-ی سەر سنوور، شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیا روویداوە. بەهۆی شەڕەکەوە پووش و پاوانی سنووری ناحیەی شێروان مەزن ئاگری گرتووە "سوپای تورکیا لەڕێگەی تۆپ و دۆشکە دەستی بە تۆپباران و گوللـەبارانی ناوچەکە کردووە. شەڕەکە بەردەوامە و نەشتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت".

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە